مەسرور بارزانی پەیامێك لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاودەكاتەوە

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین -

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێك لەبارەی تاوانی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاودەكاتەوەو دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێریش دەكات كە توانییان بە زووترین كات تاوانباری سەرەكی دەستگیر بكەن.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامەكەیدا  هاوخەمیی و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری دارا رەئوف كردووە، كە لە شاری بەغدا بە شێوەیەكی دڕندانە، خۆی و هاوسەری و كچەكەی شەهیدكران.

مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، ئەم تاوانە بە توندترین شێوە ئیدانە دەكەم، لە هەمان كاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر دەكەم كە توانییان بە زووترین كات، تاوانباری سەرەكی دەستگیر بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن