توركیا لەبارەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڕیاریدا

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 717

راچڵەكین-

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا قەدەغەی بەكارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی تەمووزی 2025 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا، جارێكی تر قەدەغەی بەكارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تارۆژی 6ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ درێژكردەوە.

رۆژی 3ی نیسانی 2023 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای توركش ئێرلاین-ی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت، هاوكات بڕیاریدا لەفڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتەوە هیچ فڕۆكەیەكی كۆمپانیا بیانییەكان گەشت بۆ سلێمانی نەكات، بەپاساوی زیادبوونی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو سنوورە، لەو ماوەیەدا چەند جارێك ئەو قەدەغەكردنە لەلایەن توركیاوە نوێكراوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن