كوڕێكی عێراقی له به‌لجیكا بوو به وه‌زیر و هه‌ڕه‌شه له عێراقیه‌كان ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
نوێترین لێدوانه‌كانی وه‌زیره نوێكه‌ی كۆچبه‌ران له حكومه‌تی به‌لجیكا "سامی مه‌هدی" به ڕه‌گه‌ز عێراقی بووه جێگه‌ی قسه و باسی زۆر دوای ئه‌وه‌ی باسی له‌وه كردوه كه چیتر وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌نابه‌رێك وه‌رناگرێت و هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.
ئه‌م لێدوانه‌ی سامی وایكردوه وه‌زیره‌ی كۆچبه‌رانی عێراق" ئیڤان فایه‌ق" كۆمێنتی هه‌بێت له‌سه‌ر قسه‌كانی و ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" به‌زۆر كردنه ده‌ره‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له به‌لجیكا جێگه‌ی قبوڵ نییه و پێویسته ئه‌و دۆخه‌ی عێراقیه‌كان تیایدان له‌به‌رچاو بگیرێت و ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه كه خۆیان ده‌یانه‌وێت"
ئیڤان باسی له‌وه‌ش كردوه كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌لجیكا ئه‌م بابه‌ته تاوتوێ بكات و قسه‌ی خۆی بكات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی سامی قسه‌ی له‌سه‌ر كردوه تاوتوێی بكات.