فۆبیا چییه‌؟

ستایل

05/01/2021     ژمارەی بینراو 2947

فۆبیا


ڕاچڵه‌كین-
بریتییە لە بوونی ترسێکی لە رادە بەدەر لە شتێک، شوێنیک یان چالاکییەک، ئەم ترسە زۆرە و ناواقیعیە و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوە لە شت و شوێنەکە. کەسەکە خۆشی دەزانێت ئەو ترسە زۆرە و لە رادەبەدەرە و ناواقیعییە نابێت وابێت بەڵام ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

بۆ نمونە كه‌سێك  ترسی هەیە لە بەرزایی، ئەو ترسەش هێندە زۆرە کە ناتوانێت بچێتە شوێنی بەرز یان ئەگەربچێت شپرزە دەبێت و نارەحەتی دەکات.

یاخود هەندێک کەس لە شوێنی داخراو دەترسێت یان ترسی لە ئاژەڵان هەیە، هەرکات ئەو ترسە لە رادەی خۆی دەرچوو وە بووە هۆی دورکەوتنەوە لێی ئەوە دەبێتە فۆبیا. چەندین جۆری فۆبیا هەیە و نەخۆشییەکی بەربڵاوە.

نمونەیەک لە فۆبیا
ئەحمەد کورێکی ١٢ ساڵانە، لەپاش روداوی بومەلەرزەکانی ساڵی ٢٠١٧ توشی ترسێکی لە رادەبەدەربووە کە ناتوانێت بە تەنیا لە ژورەکەی خۆی بخەوێت لەکاتێکدا پێش بومەلەرزەکان بە تەنیا لە ژورەکەی خۆی دەخەوت، هەروەها بۆ چوونە سەرئاو و خۆشۆردنیش دەبێت یەکێک لە دایباب لەگەڵی بن و لە پشتی دەرگاکەوە بوەستن ئەگەرنا خۆی ناوێرێت بە تەنها بچێت. هەروەها ئەحمەد وتی "دەزانم کە ترسەکەم زۆرە بەڵام بەدەستخۆم نییە و ناتوانم بەسەر خۆمدا زاڵبم" ئەحمەد رونیکردەوە کە بە لەرینەوەیەکی کەم دەشڵەژێت و واهەستدەکات کە بومەلەرزەیە. ئەم رەفتارانەی ئەحمەد کاری کردۆتە سەر ژیانی خانەوادە و  بۆ ماوەی یەک ساڵ ئارامیانگرتووە بەڵکو خۆی باشببێت بەڵام هەتا ئێستا نیشانەکانی ماوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن