كارێكی ئابڕووبەرانەی پارێزگارێكی عیراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

21/02/2021     ژمارەی بینراو 702

راچڵەكین –

ژنێكی دانیشتووی پارێزگای زیقار لە باشووری عیراق، كارێكی ئابڕووبەرانەی پارێزگاری زیقار ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، داوای ناردنی وێنەی رووتی خۆی لێكردووە لە بەرامبەر پێدانی پارچەیەك زەوی نیشتەجێبوون.

سەنتەری هەواڵی نیشتمانیی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەو ژنە كە دایكی چەند منداڵێكی هەتیوەو هاوسەرەكەی لەژیاندا نەماوە، لە پەیامێكی دەنگیدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە وەك مافێكی ئاسایی خۆی، داوای لە نازم ئەلوائیلی پارێزگاری زیقار كردووە، زەوییەكی نیشتەجێبوونی پێ بدات بۆئەوەی بیكاتە خانوو، وەك خۆی لە پەیامە دەنگییەكەدا وتوویەتی:" بەڵام پارێزگار داوای لێكردم وێنەی رووتی خۆمی بۆ بنێرم بۆئەوەی رەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی زەوییەكی 50 مەتریم بۆ بدات".

ئەو ژنە داوای لە مستەفا كازمی كردووە لەو ستەمەی لەلایەن پارێزگاری زیقارەوە لێی كراوە، بێدەنگ نەبێت و قەرەبووی مەعنەوی بكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن