وەزارەتی ناوخۆ لەسەر رادەستكردنی هاووڵاتییەك بە توركیا دێتەدەنگ

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین –

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوە لەبارەی هەواڵێكی میدیاكانی پەكەكە بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، هیچ كەسێك لە هەرێمەوە رادەستی توركیا نەكراوەتەوەو بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵەش بۆ ناوزڕاندن و بەدناوكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

لە ڕوونكردنەوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە،" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەكانی پەكەكە، هەواڵێكیان بڵاوكردەوە كە گوایا كەسێك بەناوی (عومەر بارتان ) خەڵكی  ناوچەی تاتوانی توركیا، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە توركیا".

وەزارەتی ناوخۆ سەرلەبەری هەواڵەكەی رەتكردووەتەوە و بە هەوڵێكی دیكەی ڕاگەیاندنی "چەواشەكاری پەكەكە"ی وەسفكردووە بۆ ناوزڕاندن و بەدناوكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راشیگەیاندووە، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن