ووشکە ساڵی چییە ؟

کشتوکاڵ

07/04/2021     ژمارەی بینراو 2679

ووشکە ساڵی چییە ؟

ڕاچڵه‌كین- 
ووشکە ساڵی دیاردەیەکی سروشتیە کەلە ناوچەیەک بۆ ماوەیەکی دیاری کراو ڕوودەدات کە ڕەنگە چەندین مانگ تا چەند ساڵێک بخایەنێت..لە ئەنجامی کەم بوونەوەی ڕێژەی داهاتی ئاو،کاتێک ناوچەکە تووشی کەم بارانی بەردەوام دەبێت بەبەراورد بەڕێژەی سروشتی باران بارینی ناوچەکە وەکاریگەری گەورە دەکاتە سەر سیستەمی ژینگە وکشتوکاڵ لەناوچەی زیان لێکەوتو.

ووشکە ساڵی دابەش دەکرێت بۆ ئەم بەشانە:

1- ووشکە ساڵی کەشناسی:ئەم ووشکە ساڵیە ڕوودەدات لە ئەنجامی کەمی بارینی باران، بەفر،تەنانەت نەبوونی کەشی سارد.

2- ووشکە ساڵی کشتوکاڵی : ئەم ووشکە ساڵیە لەئەنجامی کەمی شێ لە خاکدا دروست دەبێت، وەئەم جۆرە دەبێتە هۆی کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی ،وە لە دووهۆکارەوە سەرچاوە دەگرێت یان بارودۆخێکی تایبەتە کە بەسەرخاکدا دێت یان بەهۆی بەکارنەهێنانی ڕێگاکان وتەکنەلۆجیای نوێ ی ئاودێریە.

3- وشکە ساڵی هیدرۆلۆجی : ئەم ووشکە ساڵیە ڕوودەدات بە هۆکاری کەم بوونی ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەوی وە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆکاری کەم بوونی بڕی ئاوی یەدەکی ژێر زەوی.

 ووشکە ساڵی پۆڵێن دەکرێت بۆ ئەم جۆرانە:
یەکەم: ووشکە ساڵی هەمیشەیی :ئەم جۆرە تەنها لەناوچە بیابانیەکان ڕوودەدات.

دووهەم: ووشکە ساڵی وەرزی :ئەم جۆرە متمانە دەکاتە سەر مانگەکانی باران بارین بۆ نموونە لەوەرزی پایزدا بارانی باش دەبارێت..بەڵام لەوەرزی بەهاردا باران نابارێت وە یان بە پێچەوانەوە.

سێهەم: ووشکە ساڵی لەناکاو:ئەم جۆرە ڕوودەدات لە ئەنجامی باران بارین بەشیوەی ناڕێک وپێک و لە پڕ بەتایبەتی لە ناوچە شێدارو نیمچە شێدارەکان.

چوارهەم : ووشکە ساڵی پێش بینی نه كراو(غیر منڤور): ئەم جۆرە لە ووشکە ساڵی ڕێژەی شێ ی هەوا یان خاک دادەبەزێت وە ئەمەش دەبێتە هۆکاری کەم بوونی ڕێژەی ڕووەک یان لەناوچوونی بەشیوەی کۆتایی .

س: ب. ڕێنمایی كشتوكاڵی سلێمانی 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن