چوونی مرۆڤ بۆ سه‌ر مه‌ریخ ئه‌سته‌م نییه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیای" سپه‌یس ئێكس" ڕۆژی چوار شه‌ممه كه‌شتی" ستار شیپ" ی تایبه‌تی تاقیكرده‌وه و كه‌شتیه‌كه به سه‌ركه‌وتووی له ناوچه‌ی" بوكا - نشیكا" له ویلایه‌تی ته‌كساس ی ئه‌مه‌ریكا نیشتۆته‌وه.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له كاتێكدایه پێشتر چه‌ند جارێك هه‌مان تاقیكردنه‌وه كراوه به‌ڵام به سه‌رنه‌كه‌وتن كۆتایی پێهاتووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م كۆمپانیایه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه ئه‌م كه‌شتیه ئاسمانیه بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر مانگ و مه‌ریخ به‌كاربهێنێت.