 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ژماره‌یه‌ك له نوێژخوێنانی مزگه‌وتێك له پارێزگای" قنا" له صعید ی میسر له‌كاتی نوێژی ته‌راویحدا به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕویدا ترساون و ڕایانكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" الوطن"  ی میسری بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه مزگه‌وته‌كه سه‌ر به سه‌نته‌ری شاری" دشنا" یه له پارێزگای قنا به‌هۆی ڕه‌شه‌بایه‌كی توند مایكرۆفۆنی سه‌ر مزگه‌وته‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه پارچه‌یه‌كی گه‌وره له چیمه‌نتۆ كه‌وتۆته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه نوێژخوێنان ناچار بوون كه نوێژه‌كه جێ بهێڵن و به‌ره‌و ده‌رگای چونه ده‌ره‌وه هه‌ڵبێن.
 
 
دوای چونه ده‌ره‌وه‌یان نوێژخوێنان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه به‌شی پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه زیانی پێگه‌یشتووه و دوای ڕوداوه‌كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ئه‌و وڵاته لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی پێكهێناوه.
