 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین-
لە گەڕەكی  رزگاری كەركوك، گەنجێك لەناو كافتریایەكدا براكەی خۆی كوشت و دواتر هەڵات. پۆلیسیش دەڵێت تۆمەتبارەكە ناسراوەتەوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. 
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی بڵاوكراونەتەوە، رووداوەكە شەوی رابردوو بووە كاتێك گەنجە كوژراوەكە لەناو كافتریاكەدایە و سەرقاڵی یاریكردنە، بەڵام براكەی بەچەكەوە دەچێتە ناو كافتریاكەو بە چەند فیشەكێك دەیكوژێت.
هاوكات سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ناوی "ك. ی"و لە ئێستادا هەڵاتووە". تائێستاش هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا نەكراوە.