سێ رۆژی دیکە دەکرێتە پشوو

عێراق

13/05/2021     ژمارەی بینراو 6194

راچڵەکین-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  سێ رۆژی دیكه‌ی کردە پشووی فه‌رمی بۆ فەرمانبەران.

حه‌یده‌ر مه‌جید، وته‌بێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى کۆتاییهاتنى پشوى جەژنى رەمەزان کە بڕیاربوو رۆژى یەکشەممە کۆتایى بێت، سێ رۆژی دیكه‌ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی لەسەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، پشووەکە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و بۆ ماوەى سێ رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکانى سەر بە حکومەتى عیراق پشوى فەرمى دەبێت.

پێشتر حکومەتى عیراق رایگەیاند، بەهۆی جەژنی رەمەزانە سێ رۆژ پشووی راگەیاند تا رۆژی یەکشەممە ١٦-٥-٢٠٢١.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن