چوار کەس لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەستگیر کران

کوردستان

14/05/2021     ژمارەی بینراو 597

راچڵەکین

بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر خێزانێکی کورد لە سنووری پارێزگای مێرسینی تورکیا چوار کەس دەستگیرکران.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٣-٥-٢٠٢١، لە سنووری پارێزگای مێرسینی تورکیا چەند کەسێک هێرشیانکردەسەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر و باوک و کوڕێکیان بریندارکرد و باوکەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئاناموور لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی هێرشکردنە سەر خیزانێکی کورد لە مێرسین و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چوار کەسیان بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئەو خێزانە کوردە دەستگیرکردن.

هەر لەسەر ئەو رووداوەش ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:" ‌هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانمان لە تورکیا قبوڵ ناکەین و پەیوەندیم بە کونسوڵی تورکیاوە کردووە لە هەولێر و داوای روونکردنەوەم لێکردووە کە هۆکاری ئەو رووداوە چی بووە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن