له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ هۆكار 9000 جار په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه كرد ده‌ستگیر كرا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پیاوێكی ئیسپانی بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكی هه‌بێت نزیكه‌ی 9000 جار په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه كردوه له ساڵی 2019 هه‌تا ئێستا .
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرایان كردوه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 49 ساڵه كه له باكوری ڕۆژئاوای ئیسپانیا ده‌ژی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاد له ڕادده‌ی پێویست په‌یوه‌ندی كردوه به خزمه‌تگوزاری 091 كه پۆلیسی فریاكه‌وتنه له‌و وڵاته.
ئه‌م پیاوه ماوه‌ی 2 ساڵه به به‌رده‌وامی ئه‌مه كاریه‌تی و سوكایه‌تی به كارمه‌ندانی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌كات له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه و چه‌ندین جار كارمه‌نده‌كان داوای ئه‌وه‌یان لێكردوه كه په‌یوه‌ندی نه‌كات بێ هۆكار و پێده‌چێت سزای ئه‌م كاره‌ی زیندانی زیاتر 3 مانگ بێت.