جۆرێك میوه ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دكتۆر میخایل گینزسبۆرگ پسپۆڕی خۆراكی ڕوسی باس له‌وه ده‌كات خواردنی میوه‌ی شلیك ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی و له‌ناویاندا شێرپه‌نجه و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه وه‌ره‌مه‌كان له ئه‌نجامی دوباره بوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی شاراوه دروست ده‌بێت به‌ڵام خواردنی ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌گۆڕانی ئه‌م هه‌وكردنانه بۆ وه‌ره‌م.
ده‌شڵێت" له‌ناو شلیكدا پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه كه ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی ملوله‌ی خوێنی نوێ و ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌گه‌ری گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مببێته‌وه و میوه‌یه‌كی به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده"
جگه له‌وه‌ش شلیك ڕیشاڵی خۆراكی نه‌رم و زبری تیادایه كه ڕێگری ده‌كات له لاواز بوونی ماسولكه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و ئاستی كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات له‌به‌ر هه‌بوونی ترشی ئه‌سكۆربیك و كارۆتین تیایدا"