دوو نیشانه ئاماژه‌یه بۆ به‌رزی كۆلیسترۆلی خوێن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
چه‌ندین گۆڕانكاری و نیشانه كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته مرۆڤ له به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی Express بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ده‌ركه‌وتنی تۆپه‌ڵی زه‌ردی بچووك له پشتی چاو نیشانه‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خشی خوێنه .
نیشانه‌ی دووه‌می به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له خوێندا ده‌ركه‌وتنی هێڵی بازنه‌ی ڕه‌نگ سپی و خۆڵه‌مێشیه له ده‌وری گلێنه‌ی چاو و له زاراوه‌ی پزیشكیدا ئه‌م حاڵه‌ته پێی ده‌وترێت " بازنه‌ی ده‌وه‌ری گلێنه"
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی ئه‌م دوو نیشانه‌یه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵی خوێن هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌ییه .
جگه له بۆماوه‌یی هه‌ریه‌ك له زیادده ڕه‌ویكردن به خواردنی چه‌وری تێر و كه‌می جوڵه و كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی هۆكارن بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش له خوێندا.