لەبارەی نەشتەرگەری گواستنەوەو چاندنی گون روونكردنەوە دەدرێت

هەمەڕەنگ

25/05/2021     ژمارەی بینراو 768

راچڵەكین-

كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری میزەڕۆی كوردستان رایدەگەیەنێت، گواستنەوە و چاندنی گون لەرووی زانستییەوە هیچ بنەمایەكی نییەو لە ھیچ جێ یەكی دونیا ئەنجام نادرێت.

كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری میزەڕۆی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" لە رۆژانی رابوردوو راپۆرتێك لە یەكێك لە كەناڵەكانەوە پیشان درا دەربارەی نەشتەرگەری و چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ وە باسی گواستنەوە و چاندنی گون كرا لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر ، ئێمە بۆ رای گشتی رای دەگەیەنین كە ئەم بابەتە لە رووی زانستی یەوە دوور و نزیك ھیچ بنچینەیەكی نیە و پێمان سەیرە ئەم ھەواڵانە لە كوێ وە سەرچاوە ئەگرن و بۆ چی مەرامێك بڵاو ئەكرێنەوە."

ئەوەش روونكراوەتەوە:"بۆ ئاگاداری ھەموو لایەك، ئەم نەشتەرگەری یە لە ھیچ جێیەكی دونیا ئەنجام نادرێت چونكە بە پێی یاسا و ئایین قەدەغە و تاوانێكی گەورەیە و لە رووی كرداری نەشتەرگەرییەوە زۆر زەحمەتە، ھەروەھا وەك راستكردنەوەیەك بۆ ھەڵەیەكی زانستی كە لە راپۆرتەكەدا باس كراوە ھیچ جیاوازیەك نییە لە نێوان گونی چەپ و راست دا لە ھیچ روویەكەوە."

كۆمەڵەی پزیشكانی نەشتەرگەری میزەڕۆی كوردستان داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات لە دانان و ئامادەكردنی ھەر ھەوال و راپۆرتێكی پزیشكی، پەیوەندی بە لایەنی تایبەتمەندی ئەم بابەتە بكرێت پێش بڵاوكردنەوەی چونكە ناشیرینكردنی وێنەی كاری پزیشكی لە كوردستان خزمەت بەھیچ لایەك ناكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن