توركیا: بۆ لەناوبردنی پەكەكە ئامادەی هەماهەنگین لەگەڵ برا عیراقییەكانمان

جیهان

06/06/2021     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین –

وەزارەتی بەرگری توركیا، گەریلاكانی پەكەكە بە هێرشكردنە سەر هێزی پێشمەرگە لە چیای مەتینا تۆمەتبار دەكات و رایدەگەیەنێت، پەكەكە بەو هێرشەی دەریخست كە گەورەترین بەربەستە لە بەردەم سەقامگیری ناوچەكەو بۆ لەناوبردنیشیان ئامادەی هەماهەنگین لەگەڵ برا عیراقییەكانماندا.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئۆباڵی رووداوەكەی دوێنێی چیای مەتینای لەناوچەی ئامێدی خستووەتە ئەستۆی پەكەكە، كە بەهۆیەوە 9 پێشمەرگە شەهیدو بریندار بوون، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، هێرشەكەی پەكەكە/ كەجەكە/ یەپەگە، بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە، جارێكی دیكە ئەوە نیشاندەدات كە ئەم رێكخراوە گەورەترین بەربەستە لە بەردەم ئاشتی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی ناوچەكە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا، كە پەكەكەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندووە، ئەوەش خراوەتەڕوو كە توركیا، سوورە لەسەر كۆتایی پێهێنانی تەواوەتی ئەو رێكخراوەو بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوە تاكو لە چالاكی خستنی دوایین گەریلا، راشیگەیاندووە كە لەم بابەتەدا لەگەڵ دراوسێكانیان ئامادەی هەماهەنگییەو ھەموو كاتیش لە پاڵ برا عیراقییەكانمانین و ئامادەی پاڵپشتیكردنیانین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن