بلینكن: لەكاتی گەڕانەوەی ئێران بۆ رێكەوتنی ئەتۆمی.. بەشێك لەسزاكان هەر دەمێننەوە

جیهان

09/06/2021     ژمارەی بینراو 151

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند، لە ئەگەری گەڕانەوەی ئێران بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی و لەدوای ھەڵگرتنی چەند سزایەك، ئەوا سەدان سزای دیكە دەمێنێت كە وڵاتەكەی بەسەر تاران-دا سەپاندوونی. 

ئەنتۆنی بلینكن، دەربارەی بوودجەی دارایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ ساڵی ٢٠٢١ی، روونكردنەوەی پێشكەشی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران كرد و ئاماژەی بەوە كرد، دانوستانە ناراستەوخۆكانیان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی كە لەساڵی ٢٠١٥دا واژۆكراوە، بەردەوامە.

بلینكن، وتی:"لەم قۆناغەدا، نازانین ئایا ئێران ئامادەیە و توانای جێبەجێكردنی مەرجەكانی گەرانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی هەیە یان نا. ھەربۆیە چاوەڕێدەكەین بزانین چی روودەدات".

راشیگەیاند، لەگەڵ گەڕانەوەی ھەردوولا بۆ رێككەوتنەكە، ئەوە ئەمریكا ئەو سزایانە ھەڵدەگرێت كە دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنە و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو سزایانەی كە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی "چالاكییە نیاز خراپەكانی ئێران لە ناوچەكەدا" سەپاندوویانە، هەڵناگرن.

بڵینكن، وتیشی: "لە ئەگەری گەڕانەوی ئێران بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەش، ئەوا سەدان سزا ھەیە بەوانەی كە لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپیش سەپێندراوە بەردەوام دەبێت. تاوەكو ئێران ھەڵسوكەوتی نەگۆڕێت ئەم سزایانە بەردەوام دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن