راچڵه‌کین-
کاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌کی رزگاری شاری سلێمانی هاووڵاتییه‌ک له‌لایه‌ن سێ کرێکاری عه‌ره‌به‌وه له‌خانوویه‌کدا ده‌کوژرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی راچڵه‌کین، که له که‌سێکی نزیکی ئه‌و هاووڵاتییه‌وه ده‌ستی که‌وتووه،ئه‌و هاووڵاتییه له گه‌ڕه‌کی رزگاری شاری سلێمانی سه‌رقاڵی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی خانووی براکه‌ی بووه و سێ کرێکاری به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب کاریان بۆ کردووه،به‌ڵام کرێکاره‌کان به چه‌کوش و خاکه‌ناز به‌سه‌ریاندا کێشاوه و کوشتوویانه و کردوویانه‌ته ژووره‌وه و ده‌رگایان لێ داخستووه و هه‌ڵهاتوون و ئۆتۆمبێله‌که‌شیان بردووه.
ئه‌و که‌سه ناوی عوسمان حه‌مه سه‌عید، ته‌مه‌نی 61 ساڵه وخاوه‌نی سێ کچ و دووکوڕه و هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه، ته‌نها کرێکاره‌کان بۆ پاره و ئۆتۆمبێله‌که‌ی وایانلێکردووه.
له‌سه‌ر رووداوه‌که راچڵه‌کین په‌یوه‌ندی کرد به پۆلیسی سلێمانییه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی نه‌دایه‌وه.