راچڵه‌کین-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەست بەسەراگرتنی سەکۆیەکی مووشه‌کی و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆردومانکردنی بنکەی ئاسمانی بەلەدی راگه‌یاند.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندوه، هێزە ئەمنییەکان ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار سەکۆی موشەک هاوێژ و چەند موشەکێکی کاتیۆشادا گرتووه کە ئامادەکرابوون بۆ تەقاندن بە ئاڕاستەی سەربازگەی بەلەد له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به شوێنێ مووشه‌که‌کان کراوه و تێیدا هاتووه‌که ئەو سەکۆ و مووشه‌کانه لە نێو یەکێک لە دارستانەکانی ناوچەی زەنبور لە پارێزگای دیالە دۆزراونه‌ته‌وه که ویستراوه ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د بکرێن له سه‌لاحه‌دین.
ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه، رۆژی چوارشەممە ٩ی حوزەیران، هێرشێکی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین و سێ مووشەک لە بنکەکە کەوتنەخوارەوە.