وەزارەتی رۆشنبیری بڵاوکردنەوەی گۆرانیيەکی قەدەغەکرد

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 3303

راچڵەکین-

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکان دەکات گۆرانی (سێوە سور)ی هونەرمەند (تەها قادر) بڵاونەکەنەوە، چونکە چەند وشەیەکی بەکارهێناوە کە هیچ مانایەکیان نییە.  
  
وەزارەتی ڕۆشنبیری لە نوسراوێکدا کە واژۆی شیروان عولا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە بەوەکالەتی لەسەرە و ئەمرۆ یەکشەممە 13-6-2021 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر سکاڵای سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا، بڵاوکردنەوەی گۆرانی (سێوە سور)ی هونەرمەند (تەها قادر) قەدەغە دەکات و دەڵێت:" ئەو هونەرمەندە چەند وشەیەکی بەکارهێناوە کە هیچ مانایەکیان نییە لە رووی زمانەوانییەوە، بەڵکو بە مەبەستی سوکایەتیکردن و ناوزڕاندن بەکاردەهێنرێت دژی زمان و گەلی کلدانی سریانی ئاشوری و ئەوەش ناڕەزایەتی ئەوان و سەدان کەسی تری لە ناوەوە و دەرەوى وڵات لێکەوتووەتەوە."  

وەزارەەتەکە لە نووسراوەکەیدا داوا لە گشت میدیا بیستراو و بینراوەکان دەکات بەهیچ شێوەیەک ئەو گۆرانییە بڵاونەکەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن