میزی کەفاوی.. چ کاتێک ئاساییە و چ کاتێك نەخۆشییە؟
ڕاچڵهكین-
میز بە شێوەیەکی ئاسایی رەنگی زەردێکی کاڵە، هەروها رووی ئەو دەفرەی یا ئەو قاپەی کە میزی تێدایە بە شێوەیەکی ئاسایی تەختە. بەڵام بۆ زۆر هۆکار رەنگی میز و رووکارەکەی دەگۆڕدرێت، لەوانەیە هۆکارەکەی وشکبوونەوە بێت، یا دەرمان یا خواردن یاخود نەخۆشی، دكتۆر ڕامان پزیشكی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و لاوازی سێكسی لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر دهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" ئەگەر میز کەفاوی یا سەر بە کەف بوو، رووی شلەی میز لەناو دەفر یاخود هەر جێگایەک کەفاوی بوو، لەوانەیە هۆکارەکەی هیچ نەخۆشی و دەرمان نەبێت بە تایبەتی کاتێك کەسێک میزڵدانی پڕ میزە و بەهێز و خێرایی میز دەکات، ئەو کات رووی میز کەفاوی دەبێت، بەڵام هەندێك بار و نەخۆشیش هەن کە هۆکارن بۆ میزی کەفاوی."
چۆنی بزانین میزی کەفاوی هۆکارەکەی نەخۆشییە یاخو بارێکی ئاساییە؟
بە تەنها بینی کەف لە سەر رووی میز بۆ جارێک لە ماوەیەکدا، شتێکی ئاساییە و لەوانەیە ئەو جارە بەخێرایی و بەهێز میزت کردبێت. بەڵام ئەگەر بەردەوام میزت کەفاوی بوو و لە زیاد بووندا بوو، لەگەڵیشی نیشانەی دیکەت بەدی کرد وەک "ئەستووربوونی جەستە و پەلەکان، بێ هیزی و شەکەتی، نەمانی حەز بۆ خواردن و هێلنج و ڕشانەوە، کەم بوونەوەی میز و گۆڕانی رنگ بۆ زەردێكی تۆخ یا غێم بوونی میز" ئەوا ئەگەری زۆرە کەفی میزەکەت ئاسایی نەبێت و هۆکارێکی نەخۆشی لەدواوە بێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.