نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنای درێژخایه‌ن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه سه‌دان هه‌زار له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا داوای یارمه‌تی و چاره‌سه‌ری پزیشكیان كردوه دوای توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنای درێژخایه‌ن ئه‌نجامدراوه و تیایدا داتا له‌سه‌ر دووملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه كه ساڵی ڕابردوو توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون نزیكه‌ی %23 له‌م كه‌سانه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌بووه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی نوێ تیایاندا.
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنای درێژخایه‌ن ئازاری ده‌مار و ماسولكه‌كان و قورسی هه‌ناسه‌دان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و هه‌ستكردن به ته‌نگه نه‌فه‌سی و ماندوێتی به‌رده‌وام و به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بووه.
جگه له‌مانه‌ش توشبووان ئازاری گه‌ده و سه‌رئێشه‌ی نیوه و گرفتی پێست و تێكچوونی نوستن و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و خه‌مۆكی و دڵه ڕاوكێ له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه.