رامۆس پەيوەندییەكانی لەگەڵ ریال مەدرید پچڕاند

وەرزش

01/07/2021     ژمارەی بینراو 297

راچڵەكین-

سێرجیۆ رامۆس-ی كاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تەواوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ یانە شاهانەكە پچڕاند.

گرێبەستەكەی رامۆس لەگەڵ یانەی ریال مەدرید رۆژی چوارشەممە 30-6-2021 كۆتایی هات و یانەی شاهانە رایگەیاند، كاپتنەكەیان گرێبەستەكەی لەگەڵیاندا نوێ ناكاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی ( ماركا) لەژیاننامەی خۆیدا لە تویتەر ئەو بەشەی سڕیوەتەوە كە یاریزانی یانەی ریال مەدریدەو لۆگۆی یانەكەشی لابردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە بێت، بەڵام هێشتا یانەی شاهانە لەهەژماری خۆی ناوی رامۆس-ی وەك یاریزانی یانەكەو هەڵگری درێسی ژمارە 4 و كاپتنی تیپی تۆپی نەسڕیوەتەوە. چاوەرێش دەكرێت، ئەمشەو یانەی ریال مەدرید هەمان كاری رامۆس بكات و ناوی لەلیستی یاریزانانی یانەكە بسڕێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن