به‌وێنه.. دوای چاكبوونه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار ده‌ركه‌وته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ندی عێراقی " میلاد سری" دوای چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م خانمه له‌دایكبووی 1976 ه و ساڵی 2019 دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی بابه‌تی توشبوونی به‌شێرپه‌نجه پشت ڕاستكرده‌وه و دوێنێ چوار شه‌ممه دوای ته‌واو چاكبوونه‌وه‌ی له‌م نه‌خۆشییه نوێترین وێنه‌كانی خۆی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و ئه‌مه‌ش خۆشحاڵی له دڵی هه‌واداره‌كانی دروستكردوه و هه‌موان پیرۆزبای چاكبوونه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن.