ڤیدیۆ: قه‌ڵای كۆرۆناتان بینیوه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
قه‌ڵای كۆرۆنا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی دروستكراو له لم ته‌ماشا ده‌كرێت كه توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌ی بشكێنێت و ببێته جێی سه‌رنجی دانیشتوانی دانیمارك.
ئه‌م قه‌ڵایه به به‌رزی 21.16 مه‌تر له باكوری دانیمارك دروستكراوه و پێشتر قه‌ڵایه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌مه دروستكراو له لم له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاند كه به‌رزیه‌كه‌ی ته‌نها 17.66 مه‌تر بووه له ساڵی 2019 دا.
ئه‌م قه‌ڵایه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری دانیماركی به‌هاوكاری 30 نیگاركێش دروستكراوه و ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی ئه‌م كاره‌ی كردوه باس له‌وه ده‌كات قه‌ڵاكه هێمایه‌كه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كه توانیویه‌تی جیهان به یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه.