ڤیدیۆ: جولی له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجێك 15 ساڵ له‌ خۆی منداڵتره‌؟

هەمەڕەنگ

12/07/2021     ژمارەی بینراو 1626

ڤیدیۆ: جولی له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجێك 15 ساڵ له‌ خۆی منداڵتره‌؟

ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ

جارێكی دیكه‌ هه‌واڵی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ هۆلیوود" ئه‌نجلینا جولی" له‌گه‌ڵ كوڕه‌ گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی ناودار" زه‌ ویكند" بووه‌ باسی گه‌رمی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان  دوای ئه‌وه‌ی‌ هه‌ردوكیان له‌ ئاهه‌نگێكی موزیكی تایبه‌ت به‌ لۆس ئه‌نجلۆس به‌ یه‌كه‌وه‌ بینران.

ده‌نگۆكه‌ به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ جولی ته‌مه‌ن 46 ساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ "زه‌ ویكند" ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م دووانه‌ هیچ لێدوانێكیان له‌باره‌ی‌ ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجار نییه‌ ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ببینرێن مانكی ته‌موزی ئه‌مساڵ له‌ چێشتخانه‌ی‌ " جۆرجیۆ بالدی" له‌ ئێواره‌ خوانێكدا به‌ یه‌كه‌وه‌ بینراون و دواتر جیا به‌جیا له‌ چێشتخانه‌كه‌ چونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ بابه‌تێك له‌سه‌ریان دروست نه‌بێت و پێده‌چێت له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی‌ نێوانیان نهێنی بێت.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن