پریانكا یادی له‌دایكبوونیه‌تی
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌دایكبوونی خانمه هونه‌رمه‌ندی بۆلیود پریانكا چۆپرا یه و ته‌مه‌نی بۆته 39 ساڵ و هاوڕێی و هه‌واداره‌كانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی لێده‌كه‌ن.
پریانكا ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژ " نی‌ك جۆناس" هاوسه‌رگیری كردوه و یه‌كێكه له گرانبه‌هاترین خانمه هونه‌رمه‌نده‌كانی بۆلیوود.
ئه‌م خانمه ساڵی 2000 بووه براوه‌ی نازناوی شاجوانی جیهان جگه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌رێك كار له فیلمی سینه‌مایدا ده‌كات هاوكات نمایشكاری جلوبه‌رگ و گۆرانیبێژ و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه.