بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێكی توند بڵاودەكاتەوە

کوردستان

17/09/2021     ژمارەی بینراو 1818

راچڵەكین –

بزووتنەوەی گۆڕان لەكاردانەوەی تیرۆركردنی چالاكوانێكی سیاسی لەناو شاری سلێمانی، راگەیەندراوێكی توند بڵاودەكاتەوەو وێڕای ئیدانەكردنی هەر هەوڵێكی توندوتیژی كە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و سلێمانی بشێوێنێت، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بە زوویی سەرەداوی پشت ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و تاوانكاران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

لە راگەیەندراوەكەی بزووتنەوەی گۆڕاندا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، بەداخەوە، ھەواڵی تیرۆركردنی چالاكێكی سیاسیی (شوكری سە‌رحە‌د)مان لە شاری سلێمانی پێگەیشت.

بزووتنەوەی گۆڕان راشیگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی ئەم كردەوە تیرۆریستییەو ھەر ھەوڵێكی توندوتیژی دەكەین كە ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بە ئامانج دەگرێ.

داواشی كردووە لایەنی پەیوەندیدار بە زوویی سەرەداوی پشت ئەم تاوانە ئاشكرا بكەن و تاوانكاران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، شوكری سەرحەد بەرپرسی كۆمیتەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان، لەبەردەم بنكەی پۆلیسی چوارچرا لەشاری سلێمانی لەلایەن كەسانی نەناسراو تەقەی لێكراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هاوكات، میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، توركیایان بە تیرۆركردنی ئەو بەرپرسە تۆمەتبار كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن