8 هۆكاری ده‌رونی واده‌كات ئارەزووی خواردنت نه‌مێنێت

تەندروستی

12/10/2021     ژمارەی بینراو 365

8 هۆكاری ده‌رونی واده‌كات ئارەزووی خواردنت نه‌مێنێت


ڕاچڵه‌كین-

نیشانەی نەخۆشییە دەروونییەکان زۆرن،جەستەیی و دەروونی. لە ناویاندا نەمانی ئیشتیهای خواردن یەکێکە لە گرنگترینیان کە هەندێجار لە ڕێگەیەوە دەتوانرێ پلە و توندیی نەخۆشییە دەروونییەکە دیاری بکرێت. زۆرجاریش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ مەترسیی حاڵەتی نەخۆشییەکە، چونکە نەمانی ئیشتیهای خواردن و خواردنەوە زیانی گەورە بە تەندرووستیی جەستە و گورچیلە و جگەر و ئیلیکترۆلایت و مادە و کانزا بەسوودەکان دەگەیەنێت. 

تاوەکو زووتر چارەسەر بکرێت درەنگە. تا زووتریش حاڵەتەکە دیاری بکرێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، هەم چارەسەرەکەی ئاسانتر دەبێت و هەم داهاتووی نەخۆشەکەیش باشتر دەبێت.

کۆمەڵێک نەخۆشی و حاڵەتی دەروونی هەن کە دەبنە هۆی تێکچوونی ئیشتیهای خواردن و خواردنەوە، دكتۆر فه‌همی پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی دیارترینیانی خستۆته‌ ڕوو:
1- خەمۆکیی توند یان مامناوەند.
2- قەلەقی، زۆربەی جۆرەکانی.
3- نەخۆشییە دەروونییەکانی خواردن (ئەنۆرێکسیا، بولیمیا، بینج): ئەم نەخۆشانە لە ترسی قەڵەوبوون نان ناخۆن، یان هەیانە لە پڕێکدا زۆر دەخوات و پاشتر خۆی دەڕشێنێتەوە.
4- نەخۆشیی نارازیبوون بە شێوازی جەستە: ئەو کەسە وا هەستەکات زۆر قەڵەوە یان بەشێکی جەستەی ناڕێک و نەگونجاوە.
5- نەخۆشییەکانی سایکۆسس، وەکو شیزۆفرینیا و بەدگومانی و وەهم.
6- ئالوودەبوون بە هەندێک مادەی ئالودەکەری وەکو کریستاڵ و ئەلکهول و تلیاک و جگەرە و ... هتد
7- زۆرێک لە نەخۆشییە دەروونییەکانی منداڵان.
8- نەخۆشیی خەرەف و بیرچوونەوە لە بەتەمەنەکاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن