لەشارێكی كوردستان كەسێك دەستگیركرا كە بازرگانێكی كوشتووەو فڕێی داوەتە بیر-ەوە

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 491

راچڵەكین-

پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە بازرگانێكی كوشتووەو تەرمەكەی فڕێ داوەتە ناو بیر-ەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"بنكەی پۆلیسی تسعین لە كەركوك، پاش زانیاری ورد بكوژێكی دەسگیركرد، كە كەسێكی بازرگانی ئۆتۆمبێلی كوشتوە و پاشان لە ناو بیرێك تەرمەكەی فڕێداوە لەناو باخێك".

ئەوەش روونكراوەتەوە: "ئەو كەسەی كە دەستگیركراوە، هاوڕێی كەسی كوژراوە و ڕووداوەكە لە گەڕەكی وەحدەی شاری كەركوك ڕوویداوە، كەسی بكوژ لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٢ و كەسی كوژراو لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٠".

پۆلیسی كەركوك دەڵێت:"تۆمەتبارەكە لە لێكۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە كە ئەو بكوژە ئەو بازرگانەی كوشتووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن