یه‌كه‌م توێژینه‌وه كاریگه‌ری وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی فایزه‌ری ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-چراخان
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر- بایۆنتیك دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 به‌رگری له‌ش به‌ڕێژه‌ی %95.6 به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه تیایدا 10000 كه‌س به‌شدار بوون و ته‌مه‌نیان له 16 ساڵ زیاتر بووه بوبه یه‌كه‌م توێژینه‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بكرێت.
به‌شداربووه‌كان 11 مانگ دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌م ژه‌می سێهه‌میان پێدراوه و ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه كه ڕێژه‌ی پاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م كه‌سانه‌دا گه‌یشتۆته %95.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر" ئه‌لبێرت بۆرلا" باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڵگه‌ن بۆ سوودی وه‌رگرتنی ژه‌می سێهه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ پاراستنیان له‌م نه‌خۆشییه.
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی پێدانی ڤاكسینی فایزه‌ر به كه‌سانی سه‌روو ته‌مه‌ن 65 ساڵ په‌سه‌ند كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه زۆره.