ڤیدیۆ: هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاته ده‌نگ
ڕاچڵه‌كین-
نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر و چه‌ند گۆرانیبێژێك به‌ناوی" مەدرەسە" بڵاوبویه‌وه و به‌رهه‌مه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر دروست بوو و هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر سوكایه‌تی به خوێندن و مامۆستاوه كردوه و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانیش داوای ڕاگرتنی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نوسراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان کە ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەی کردووە بۆ وه‌ستاندنی كلیپی مه‌دره‌سه ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاته ده‌نگ و له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر باس له‌وه ده‌كات به‌رهه‌مه‌كه ته‌نها ته‌نز ئامێز بووه و مه‌به‌ست لێی سوكایه‌تی كردن نه‌بووه به هیچ كه‌سێك و داواش ده‌كات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕابگیرێت كه ئامانج لێی ڕاگرتنی ئه‌م كلیپه‌یه.
کلیپی "مەدرەسە" لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئاوازی بۆ دانراوە و چه‌ند گۆرانیبێژێك بەشدارییان تێداکردوە، هەروەها نەوژین سۆران تێکستی گۆرانییەکەی نوسیوە و بڵند سۆرانیش کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردوە.