بۆچی ددانەکانمان زوو زوو کلس و رەنگ دەگرێ؟

تەندروستی

13/11/2021     ژمارەی بینراو 1034

راچڵەکین-

پسپۆڕێکی ددان لەبارەی کلسی ددانەوە دەڵێت زۆر کەس پرسیاری ئەوەیان لێکردووم بۆ زوو ددانیان زەرد دەبێت و کلس دەکات لە کاتێکدا گرنگی بە ددانەکانیان دەدەن؟

د. تروسکە عەبدوڵڵ، پزیشکی ددان باس لەم حاڵەتە دەکات و دەڵێت:"سەرەتا دەبێت بزانیت زەردی و تاریکی رەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن رەنگی ناگۆرێت، تەنھا چارەسەر ئەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت".

ئەو پزیشکە دەشڵێت:"بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی رەنگی ددانەکان و زوو دروستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و ئیھمالییەوە سەرچاوە دەگرن" 

ھۆکارەکان چین؟؟
١-زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە.
٢-شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە....
زۆرکەس دەلێ ددانم ھەموو رۆژێک دووجار دەیشۆم ..بەڵام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەیەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی.
٣-لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە ئەم کەسانە زیاتر  ددانیان کلس دروست دەکات.

ھۆکارەکانی خەستی لیک
١-چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک
یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرە تیشکییەکان کە بۆ توشبوانی شێرپەنجەی سەر و مل بەکاردێن خەستبوونەوەی لیکە
٢-وشکبوونەوە
یەکێک لە نیشانەکانی وشکبوونەوە بریتییە لە خەستبوونەوەی لیک
٣-گیران و تەسکبوونەوەی بۆری لیکە ڕژێنەکان.
٤-کاریگەری لاوەکی دەرمان
٥-ھەندێک جۆر دەرمان ھەیە دوای بەکارھێنانیان ئەبنە ھۆی خەستبوونەوەی لیک.
٦-تێکچوون و گرفتی لیکە ڕژێنەکان بەھۆی وەرەم یاخود لەکاتی نەشتەرگەری.

چارەسەریی خەستی لیک
١-ڕۆژانە خواردنەوەی ١٠ کوپ ئاو.
٢-کەمتر خواردنی خۆراکە چڕەکان وەکو چەرەسات و خواردنی خۆراکە شێدارەکان.
٣-وازھێنان یان کەمکردنەوەی جگەرەکێشان.
ھەندێک جار گرفتی خەستی لیک بەو ڕێنماییەنەش چارەسەر نابێ بۆیە پزیشک دوای دەستنیشان کردنی ھۆکارەکە چارەسەری ترت بۆ دادەنێ وەکو.
٤-چارەسەر کردنی گیرانی بۆری لیکەڕژێن بە نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەرد یان گرێ لە بۆری لیکە ڕژێنەکە
٥-بەکارھێنانی چەند جۆرێک دەرمان وەکو(پایلۆکارپین یاخود سەڵاجین،سێڤیمێڵین) بۆ شلکردنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی لیک.
٦-گۆڕینی ئەو دەرمانەی کە بونەتە ھۆی خەستبوونەوەی لیک بۆ جۆرێکی تر لەلایەن پزیشکەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن