گومان هەیە گۆڵپارێزی تیپی خانمانی ئێران پیاو بێت

وەرزش

15/11/2021     ژمارەی بینراو 313

راچڵەكین-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوردن بەفەرمی داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا كردووە لێكۆڵینەوە لە رەگەزی گۆڵپارێزی تیپیخانمانی تۆپی پێی ئێران بكات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوردن لە نووسراوێكیدا داوای لە فیدراسیۆنی ئاسیا كردووە لێكۆڵینەوە لە رەگەزی گۆڵپارێزی ئێران بكرێت، كە لە پاڵاوتنی جامی ئاسیا خانمانی ئوردن و ئێران بەشداری پێكراو لەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا ئێران ئەنجامەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی خۆی كۆتا پێهێنا. 

پێشتریش چەند جارێكی بەشێك لە یاریزانانی تیپی خانمانی ئێران بەوە تۆمەتباركراون كە پیاون نەوەك ئافرەت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن