یەكێتی دوو كورسی پەرلەمانی لەهەولێرو نەینەوا بردەوە

کوردستان

19/11/2021     ژمارەی بینراو 909

راچڵەكین-

دوای سكاڵای یەكێتی لە دەنگەكانی هەولێرو ژماردنەوەی دەنگەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، یەكێتی دوو كورسی تری ئەنجوومەنی نوێنەرانی لەهەولێرو نەینەوا بردەوەو ژمارەی كورسییەكانی بوو بە 18 كورسی.

لەبازنەی سێی هەولێر، هەرێم كەمال ئاغا، یەكێتی لەجیاتی لەیلا ئەكرەم سەعید، كاندیدی پارتی سەركەوت و كورسییەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی بەدەستهێنا.
 
هاوكات لە بازنەی دووی نەینەوا رۆنزی زیاد سیدۆ، كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەجیاتی عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان سەركەوت و كورسییەكی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

 

 بەگوێرەی دوو نووسراوی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەهۆی دووبارەبوونەوەی پەنجەمۆرەكان لەچەند ناوەندێكی دەنگدان لەشاری هەولێر و نەینەوا، بڕیادراوە بەئەژمار نەكردنی دەنگی ئەو ناوەندانەو پوچەڵكردنەوەی دەنگی ئەو كاندیدانەی كە پێشتر لەو بنكانە سەركەوتنیان بەدەستهێنابوو.



 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن