دانانی جۆزەیەكی (38) ئەمپێری پێوەری زیرەك لە كوژانەوە دەپارێزێت؟

کوردستان

24/11/2021     ژمارەی بینراو 862

راچڵەكین-

ئەندازیارێكی كارەبا روونكردنەوەیەك لەبارەی دانانی جۆزەی (miniature circuit breaker MCB)ی 38 ئەمپێری بۆ رێگریكردن لە كوژاندنەوەی پێوەری كارەبای زیرەكی ماڵان بڵاودەكاتەوە.

ئەندازیار سەربەست كەریم دەروێش دەڵێت:" سەرەتا پێویستە بزانن جۆزە (miniature circuit breaker MCB) بۆ پارێزگاری و سەلامەتی كەل و پەل و وایەرو كێبڵی كارەبا دادەنرێت لە هەر زیاد بونێكی بڕی ئەمپێری خەمڵێنراو پاراستنیان، زیاتریش لە كاتی شۆرتی كارەبایی."

"بە پێی ئەو ستانداردە جیهانییەی كە دانراوە بۆ كاری جۆزە لە زۆربەی كۆمپانیاكانی دروست كردنیان نزیكن لە یەكەوە."

ئەگەر سەیرێكی  خشتەكانی ناو وێنەكە بكەین، رون دەبێتەوە، كە بۆچی جۆزە ناتوانین، لە سیستەمی پێوەری زیرەك بەكار بهێنین.

 نمونەیەك بۆ رونكردنەوە:-

ئەگەر كەسێت جۆزەیەكی 32 ئەمپێر دابنێیت بە پێی ستانداردە ئەو 32 ئەمپێرە نزیكەی 36 ئەمپێر بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك ئینجا دەكەوێت. بەڵام ئەگەر 46 ئەمپێری پێدا بڕوات كەمتر لە كاتژمێرێك كە لەوانیە 30 یان 20 خولەك بكەوێت.


- بەم پێیە ئەگەر 40 ئەمپێری پێدا بڕوات لەوانەیە لە 10 بۆ 30 خولەكی بوێت بۆ كەوتن.

هەروەها بۆ هەموو ئەم حاڵەتانەش پلەی گەرمی دەوری سەرەكی دەبینێت لەسەر كاتی خایەنراو بۆ كەوتنی جۆزەكە.

بۆ زانیاری هەموو لایەك  پێوەری زیرەك كە لەسەر 40 ئەمپێر دانراوە، هەر كە گەیشتە ئەو بڕە لە ماوەی كەمتر لە 30 چركە دەكوژێتەوە..

لەمەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە باشترین چارەسەر تەنها خۆ ڕاهێنانە بە بەكارهێنانی ئامێرە كارەباییەكان بە پێی پێویست و بە مناوبە بۆ ئەو ئامێرانەی ڕۆژانە 1 یان 2 كاتژمێر پێویستن، لەگەڵ هەڵكردنی ئامێری پێویست پێشوەختە ئامێرێ تر لە بری بكوژێنیتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن