هۆکارەکانی ئارەقەکردنی زۆر چییە؟

تەندروستی

25/11/2021     ژمارەی بینراو 1450

راچڵەکین-

زۆر جار ئارەقە دەکەین، یان زیاد لەڕادەی ئاسایی ئارەقە دەکەین، هەندێک کەس هەیە گوێی پێ نادات، یان ئاگادار نییە، ئەو لێکدانەوەیەش بە کەس دەگۆڕێت.

ئارەقەکردن کردارێکی فیزیۆلۆژی ئاساییە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ماددەزیانبەخشەکان و زیادەکان، هەروەها بۆ ڕێک ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش، چونکە لە کەشی گەرم دا ئارەقەکردن زیاد دەکات، کاتێک دەبێت بەهەڵم گەرمی لەلەش وەردەگرێت و لەشمان فێنک دەبێتەوە.

بەڵام ئەگەر ئارەقەکردن زۆر بوو، ئاسایی نەبوو، ئەوا کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە ئەوانەی خوارەوەن. .
1 ئارەقەکردن بەشێکە لە سوڕی تا، تا بەلەرز دەست پێدەکات و دوایی پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوەو پاشانیش ئارەقەکردن ڕودەدات، هەندێک حاڵەتی وەکو تای ماڵتا زیاتر ئارەقەکردنیان لەگەڵ دایە.

2 نەخۆشی یان حاڵەتی دڵەڕاوکێی زۆر، کە دوای ترس یان ڕوداو، هەندێک جاریش لەخۆیەوە، دڵەکوتەو ئارەقەکردنی لەگەڵ دا دەبێت.

3 دابەزینی ڕێژەی شەکر لەوکەسانەی کە ئەنسۆلین بەکاردەهێنن، یان حەبی داونیل یان گلیماکس و گلیمپیراید بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردێنن.

4 پڕکاری یان زێدەچاڵاکی قوڕگەگلاند، کە گلاندی دەرەقی زۆر کاردەکات و هۆرمۆنی زێدە دەڕژێنێت دەبێتە هۆی ئارەقەکردنی زۆر.

5 تەمەنی لێچونەوە، کاتێک ئافرەت سوڕی مانگانەی ئەوەستێت لەتەمەنی سەروی پەنجا ساڵی، یان لێچونەوەی پێشوەختە، ئەو ئافرەتانە گەرمایی و ئارەقەی زۆر بە مل و دەم و چاویان دادێت، ڕۆژانە چەندجارێک دوچاری ئەوحاڵەتە ناخۆشە دەبنەوە.

6 هەندێک کەس سروشتی وایە کە زۆر ئارەقە دەکات، وە بێ ئەوەی نەخۆش بێت یان ناڕێکیەک لە جەستەی هەبێت.

7 هۆکاری نەخۆشی دیکەی وەکو فرە دەردانی هۆرمۆنی گەشە، نەخۆشی شەکرە، لەکارکەوتنی کۆئەندامی دەماری ئۆتۆنۆمی  (سیمپساوی، پاراسیمپساوی)، 
هەموو ئەو هۆکارانە چارەسەری تایبەتی خۆیان هەیە.
د. یوسف خەتی، پسپۆڕی هەناو کوێرە رێژێنەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن