ڤیدیۆ.. ژنێک لە دوو مەلا دەدات و پێ دەنێت بە عەمامەی یەكێكیاندا

مەڵتی میدیا

28/12/2021     ژمارەی بینراو 948

راچڵەکین-

لە ئێران ژنێك لە دوو مەلا دەدات و پێ دەنێت بە عەمامەی یەكێكیاندا، کاتێک دەچێت بۆ مەلاکەی دیکە ئەو رادەكات.
  
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە چالاکوانی ئێرانی مەسیح عەلی نەژاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت، ژنێک لە شەقامێکی گشتی هێرش دەکاتەسەر مەلایەک و کاتێکیش عەمامەکەی کەوتووەتەسەر زەوی پێی پێدا دەنێت و شەقی تێهەڵدەدات، دواتریش بەرەو مەلایەکی دیکە دەچێت و مەلاکە هەڵدێت.  
  
ئەو چالاکوانە باسی لە هۆکاری رووداوەکە کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێشتر یەكێك لەمەلاکان بە گۆچانەكەی كێشاویەتی بە ژنەكەدا و پێی وتووە حیجابەكەت چاك بكە، ئەوەش وایکردووە ژنەکە تووڕە ببێت ئەو کاردانەوەیەی هەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن