لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد بەسەر ئەستۆن ڤیلادا سەركەوت

وەرزش

11/01/2022     ژمارەی بینراو 477

راچڵەكین-

لە یەكەم یاریی گەڕی سێیەمی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا (FA Cup)دا، یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی ١-٠ سەركەوتنی بەسەر یانەی ئەستۆن ڤیڵا تۆمار كرد.

یارییەكە لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوەچوو و مانچستەر یونایتد لە خولەكی هەشتەمی یارییەكەدا لە رێگای سكۆت ماكتۆمینی-ەوە گۆڵی تۆمار كرد، بەو ئەنجامەش نیوەی یەكەمی یارییەكە كۆتایی هات.

نیوەی دووەمی یارییەكە بەبێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایی هات و مانچستەر یونایتد سەركەوتنی بەدەست هێنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن