بكوژی گیڤارا گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ

11/03/2022     ژمارەی بینراو 558

راچڵەكین-

ئەو سەربازە بۆلیڤییەی لە 9ی تشرینی یەكەمی 1967 دا بەفیشەك چێ گیڤارا-ی رێبەری شۆڕشی ئەرجەنتینی كوشت، لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

گاری پرادۆ، ئەفسەری خانەنشینكراو لەسوپای بۆلیڤیا رایگەیاند، ماریۆ تیران كەئەركی كوشتنی گیڤارای پێ سپێردراو ئەو كات پلەی نەقیبی هەبوو، دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا گیانی لەدەستداوە.

پرادۆ، سەرپەرشتیاری ئەو تیمە سەربازییە بۆلیڤییەی دەكرد كە ساڵی 1967 دوای چەندین مانگ بەدواداچوون، توانیان گیڤارا دەستگیربكەن بە برینداری.

ماریۆ تیران دوای كوشتنی گیڤارا رایگەیاندبوو، ئەو چركە ساتە ناخۆشترین یادەوەرییەكانی ژیانی بوون. ئاماژەی بەوەشكردبوو كاتێك كەلەنێوچاوانی گیڤارای رووانیوە هەستی بەترسێكی زۆر كردووەو سەری گێژی خواردووە، هەربۆیە چەند هەنگاوێك گەڕاوەتەوە دواوەو چاوی نوقاندووەو پاشان تەقەی لە گیڤارا كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن