ئەو منداڵانەی خەمبارن لەوانەیە خوو بە ئامێرە دیجیتاڵییەكانەوە بگرن

هەمەڕەنگ

21/03/2022     ژمارەی بینراو 364

راچڵەكین-

مامۆستایەكی پسپۆڕ لەنەخۆشی منداڵان دەڵێت، ئەگەر منداڵێك لە رووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر خەمبار بوو، هەستی بەوە كرد كە هاوڕێكانی قبوڵی ناكەن و خەڵك خۆشیان ناوێت، لەوانەیە ئەو ئامێرە دیجتاڵییانە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی و هەستە سەختەكانی بەكار بهێنێت

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر دامڵا ئەیبوئۆغڵو، مامۆستا لە بەشی نەخۆشییەكان و تەندروستیی دەروونی منداڵ و تازەپێگەیشتووان لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئەسكیشەهیر ئۆسمان گازی لە توركیا، هۆشداریدا لەوەی منداڵ بەهۆی دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی و كۆنتڕۆڵكردنی هەستە سەختەكانی لەوانەیه ئامێرە دیجیتاڵییەكان بەكار بهێنێت.

ئەیبوئۆغڵو لە راگەیاندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە هێشتا خاوەنی ئەو میكانیزمانەن كە بە تەواوی ناتواندرێت خەمباری منداڵان دەستنیشان بكرێت، بەڵام لەوانەیە نیشانەكانی خەمباری لە منداڵاندا بە شێوەی جیاواز دەربكەون.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە، پێویستە لە هەڵسوكەوتی دایك و باوك لەگەڵ منداڵان و پەیوەندی منداڵان لەگەڵ هاوتەمەنەكانی خۆیان بكۆڵدرێتەوە، نوسیوویەتی: " بەهۆی ئەوەی منداڵ باس لە خەمباری ناكات لەوانەیە زۆر درەنگ هەستی پێ بكرێت".

هەندێكجار منداڵ كە خەم زۆر دەخۆن دەست دەدەنە ئامێرە دیجیتاڵییەكانی وەك مۆبایل، ئایپاد و كۆمپیوتەر، وتی: "دەیانەوێت ئەو شتانە بەكار بهێنن كە كۆنتڕۆڵی ئەوان لە دەست خۆیدایە. لەوانەیە (بەشێوەیەكی كاتی) ئەو ئامێرانە ببنە خەمڕەوێنی منداڵان. ئەگەر منداڵێك لە رووی كۆمەڵایەتییەوە زۆر خەمبار بوو، هەستی بەوە كرد هاوڕێكانی قبوڵی ناكەن و خەڵك خۆشیان ناوێت، لەوانەیە ئەو ئامێرە دیجتاڵییانە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی و هەستە سەختەكانی بەكار بهێنێت. بەڵام ئەوە لەوانەیە گیرۆدەبوونی بە ئامێرە دیجیتاڵییەكان لێ بكەوێتەوە. ئەو منداڵانەی لە شاشەی ئەو ئامێرانە دوور ناكەونەوە كۆمەڵایەتی نابن، بەمەیش لە چارەسەركردنی كێشەكان دوور دەكەونەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن