لە کاتی خۆڵبارین چی بکەین؟

تەندروستی

08/04/2022     ژمارەی بینراو 571

راچڵەکین-

 
سەبارەت بەو خۆڵبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستان و پارێزگای  سلێمانی گرتۆتەوە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەو کەش و هەوا خۆڵبارینە بە یەکێک لە کێشە گەورە و کاریگەرەکان بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان دادەنێت و ڕایدەگەیەنێت: هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز  بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر بارودۆخی تەندروستی  هاوڵاتیان. 

هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە کاریگەری دەبێت..

١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و  پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

٢- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و  ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

سەرە ڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی  بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین...

١-  داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە  ئەگەر بۆ حاڵەتی  زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن