ئاگری؛ توانەوەی بەفری چیاكان تاڤگەی سەرنج راكێشیان دروستكردووە

ستایل

30/04/2022     ژمارەی بینراو 599


راچڵەكین-

لە شارۆچكەی هامور لە پارێزگای ئاگری، تاڤگەی سرووشتیی كە سەرچاوەكەی بەفراوی چیاكانە، ئاوێتەبوونی لەگەڵ ئەو گوڵانەی دەوریانداوە جوانی وەرزی بەهار بە ناوچەكە دەبەخشێت.

تاڤگەكە كە دەكەوێتە گوندی جەیلانلی، لە وەرزی بەهاردا لەگەڵ گەرمبوونی كەشوهەوا بە ئاوی بەفری سەرچیاكان تاو دەسێنێت.

ئەو تاڤگەیە لە نێو تاشە بەردەكاندا و لە بەرزی شەش مەترەوە دەڕژێتە خوارەوە و بووەتە سەرچاوەی ئاودێری كێڵگە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكە.

بوونی جۆرەها گوڵی رەنگاوڕەنگ لە دەوری تاڤگەكە جوانییەكی جیاوازی بە ناوچەكە بەخشیوە. بەتایبەتی لە مانگەكانی وەرزی بەهاردا كە ئاوەكەی زیاد دەكات، بووەتە هۆی ئەوەی ببێتە یەكێك لە ناوچە دیارەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن