سەركردەیەكی داعش و ژمارەیەك تیرۆریستی دیكە دەستگیركران

عێراق

12/05/2022     ژمارەی بینراو 193

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین –

هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق لەچەند هەڵمەتێكی سەربازیدا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان لەسنوری هەردوو پارێزگای بەغداو كەركوك دەستگیركرد، كە یەكێكیان سەركردەیەكی گەورەی ئەو گروپەیە.

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 12-5-2022، هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەسنووری پارێزگای كەركوك، توانیان شەش تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن و یەكێك لە تیرۆریستەكانیش لەكاتی بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی دژەتیرۆر، كوژرا.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە باشووری بەغدا دوو تیرۆریستی داعش كەوتنە بۆسەیەكی دژەتیرۆرو هەردووكیان دەستگیركران، كە یەكێكیان سەركردەیەكی باڵای ئەو گروپەیە و بە (ئەبو عەزام) ناسراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن