راچڵەكین –
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكی بەپەلەدا، رەتیدەكاتەوە هیچ بەشێكیان لێ جیابووبێتەوەو چووبنە پاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكرێت بەشێك لە چوارچێوەی هەماهەنگی جیابوونەتەوەو چوونەتە پاڵ هاوپەیمانی سێ قۆڵی (سەدر، پارتی و هاوپەیمانی سیادە) بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو وێڕای رەتكردنەوەی ئەو دەنگۆیە، راشیگەیاندووە، لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر هەڵوێستەكانیان بەردەوامن و هاوپەیمانییەكەشیان پتەوو جێگیرە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەو دەنگۆیانەش، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە، بە زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراو وەسفكردووە، كە ئامانج لێی چەواشەكردنی رایگشتی و كاریگەری خستنەسەر جەماوەرەكەیان دێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی كە لەچەند لایەنێكی سەرەكیی شیعە پێكدێت، داوای پێكهێنانی حكومەتی عیراق دەكات لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی، ئەم داوایەش لەلایەن رەوتی سەدرو لایەنەكانی دیكەی نزیك لەو رەوتە رەتدەكرێتەوەو داوای پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكەن.