خانمێك لە گوندەكەی خۆیان ماڵەكەی دەكاتە كتێبخانە

کەلتوور

19/05/2022     ژمارەی بینراو 379

راچڵەكین –

لە گوندێكی سنووری ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی، خانمێك بۆیەكەم جار كتێبخانەیەك دەكاتەوەو ماڵەكەی بۆ ئەم كارە تەرخان دەكات.

ئەمیرە محەمەد، لە گوندی دەشتی تلێی شارباژێڕ، ماڵەكەی خۆی دەكاتە كتێبخانەیەك بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێكی رۆشنبیریی و مەعریفی.

ئەم خانمە وەك خۆی دەڵێت، ئامانجی لەم كارە ئەوەیە كە خوێندكاران و توێژەران لە سنووری شارباژێڕ ئەگەر هەر كات پێویستیان بە سەرچاوە بوو بۆ كارە زانستییەكانیان، ئاسان دەستیان بكەوێت و دەتوانن لەداهاتوو سوودی لێوەربگرن.

خاتوو ئەمیرە محەمەد جگە لە پشتیوانی خێزانەكەی بۆ ئەم كارەی، كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە برەوسەندندایە، بەردەوامیش لە ڕێگەی چەند كەسایەتییەكەوە سەرقاڵی پەیداكردنی كتێب و سەرچاوەیە بۆ كتێبخانەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن