حكومەتی نوێی فەڕەنسا راگەیەندرا

جیهان

20/05/2022     ژمارەی بینراو 170

ئیلیزابێس بۆرن، سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڕەنسا

راچڵەكین –

سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڕەنسا كابینەی نوێی حكومەتەكەی راگەیاندو ژنێكیش بووە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ هەینی، كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا (ئەلیزێ) ناوی ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەتی بە سەرۆكایەتی ئیلیزابێس بۆرن، راگەیاند، كە یەكەم ژنە لەماوەی 30 رابردوودا پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی فەڕەنسا وەربگرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆشكی ئەلیزێ، كاترین كۆلۆنا، وەك وەزیری دەرەوە دەستنیشان كراوە، پۆستی وەزارەتی بەرگریش بە سیباستیان لیكۆرنۆ سپێردراوە، هاوكات هەریەك لە جێرنالد دارمانین، وەك وەزیری ناوخۆو برۆنۆ لی مایەر لە پۆستی وەزیری دارایی دیاریكران.

راسپاردنی ئیلیزابێس بۆرن لەلایەن ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی نوێی حكومەت، لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە دێت لە پۆستەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن