حاجی ئۆمەران.. بەهۆی تەقینەوەی مین دوو برا بریندار بوون

کوردستان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین –

لە بناری چیای هەڵگورد لەسنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران، دوو برا لەكاتی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە، مین پێیاندا دەتەقێتەوەو بەهۆیەوە هەردوكیان بریندار بوون.

بەوتەی، عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، كە قسەی بۆ میدیاكانی نزیك لە پارتی كردووە، فەرهاد شێرزادی تەمەن 23 ساڵ، لەگەڵ یوسف-ی برای كە تەمەنی 21 ساڵەو دانیشتووی قەزای سۆرانن، بە مەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهارە، چوونەتە كوێستانی گوندی ناوەندەیان، بەڵام بەهۆی نەشارەزاییانەوە چوونەتە نێو كێڵگەیەكی مین و مینێكی دژەكەسییان پێدا تەقیوەتەوەو هەردووكیان برینداربوون.

لەدوای رووداوەكە، هەردوو براكە بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كران، ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای چۆمان، لەبارەی رەوشی تەندروستی ئەو دوو برایە، رایگەیاندووە، هەردووكیان پارچەی زۆری مینیان بەر جەستە كەوتووە، بەڵام برینەكانیان قووڵ نییە، تەنها یەكێكیان خوێنی زۆری لێ رۆشتبوو، بۆ دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران كرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن