هەولێر.. تەرمی ژنێك بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

کوردستان

25/05/2022     ژمارەی بینراو 416

راچڵەكین –

لەهەولێر، ژنێكی تەمەن 67 ساڵ، دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژ بوو هیچ سۆراخێكی نەبوو، ئەمڕۆ تەرمەكەی بە هەڵواسراوی لەماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، ئەو ژنەی تەرمەكەی بە هەڵواسراوی لەناو ماڵەكەی دۆزراوەتەوە، ماوەی دوو رۆژ بوو وەڵامی هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نەداوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، برایەكی سەردانی ماڵەكەی دەكات بۆئەوەی لە سۆراخی بپرسێت، بەڵام بە مردوویی دەیدۆزێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ژنەكە لەگەڵ هاوسەرەكەی نیشتەجێی ئەمریكا بوون، چەند مانگێك لەمەوبەر، هاوسەرەكەی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا، ئەو رووداوەش كاریگەرییەكی زۆری دەروونی لەسەر ژنەكە دروستكردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن